له 20/5/1962 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بۆ یه‌كه‌مین جار په‌یوه‌ندى به‌ریزه‌كانى شۆرشى ئه‌یلوول له گه‌لى بێخمه كردووه و بۆته پێشمه‌رگه، مه‌سعود بارزانى له 16ئابى 1946 له مه‌هاباد له‌دایك بووه، و دواى خامووش بوونى كۆمارى كوردستانیش له‌گه‌ڵ خانه‌واده بارزانییه‌كانى دیكه ده‌گه‌رێته‌وه عێراق و له‌و ماوه‌یه‌دا و تا شۆرشى 14ته‌مووزى ساڵى 1958 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چه‌ندین جار دووچارى ئاواره‌یى و گرتن و دوورخستنه‌وه ده‌بنه‌وه، له یازده‌ى ئه‌یلوولى 1961دا
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول به‌رپا بوو ، ده‌ستى له خوێندن هه‌ڵگرتووه‌و بۆ ناوچه‌ى بارزان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و و له شه‌ڕه قورسه‌كانى سه‌رى ئاكرێ و شه‌ڕه‌كانى به‌رگرى سالانى 1963و 1964و 1965دا یه‌كێك بووه له‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كاندا بووه، له ته‌مووزى ساڵى 1970دا و له كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرێت، ساڵى 1974یش سه‌ره‌راى به‌رپرسیارێتییه‌كانى تریشى به پاڵێوراو بۆ مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردراوه، پاش نسكۆى شۆڕشى ئه‌یلوول و له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى نیسانى 1975دا، مه‌سعود بارزانى له شارى نه‌غه‌ده‌ى كوردستانى ئێران‌دا ئه‌ركى پێك هێنانى یه‌كه‌مین هه‌ڵقه‌ى رێكخستنى سه‌ركردایه‌تى كاتى له ئه‌ستۆ گرتووه له 4ى كانوونى یه‌كه‌مى 1979 له‌كۆنگره‌ى نۆیه‌مى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به تێكراى ده‌نگ مه‌سعود بارزانى به سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
له نێوان 9 ئابى 1988تا 5ى ئه‌یلوولى هه‌مان ساڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌ركردایه‌تى داستانى شه‌رى خواكورك ى كرد ، له نێوان سالانى 1988تا 1990 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌رده‌وام له پێناوى ناساندنى ئه‌و زوڵمه نه‌ته‌وه‌ییه‌ى له كورد كرا و له هه‌وڵى دیبلۆماسى به‌رده‌وام بوو، له ئادارى ساڵى 1991 دا و له كاتى راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى گه‌لى كوردستانى عێراقدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى به‌ره‌ى كوردستانیش بوو، له دواى رووخانى رژێمى به‌عس و له 31ى ته‌مووزى 2003 مه‌جلیسى حوكم پێكهات،سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بوو، چ وه‌ك ئه‌ندام و دواتر وه‌ك سه‌رۆكى مه‌جلیسى حوكم
له 12ى حوزه‌یرانى 2005 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق هه‌ڵبژێردرا، به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستانى عێراق، كاتێكیش له 25ى ته‌مووزى 2009 له هه‌رێمى كوردستانى عێراق هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌نجامدرا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له سه‌دا حه‌فتاو پێنجى ده‌نگى هاووڵاتیانى به‌ده‌ست هێنا، به‌وه‌ش بۆ جارى دووه‌م به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌لى كوردستانه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.