وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگەیەنراوێکدا جیاوازی نێوان پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با و پێوه‌ری میكانیكی ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: پێوەری میکانیکیی ئاسایی ماڵان تەنها خەرجیی کارەبا تۆماردەکات و مێژو و رێکەوتەکەی لەسەر نییە، بە پێچەوانەوە، پێوەری زیرەک به‌كارهێنانى كاره‌با تۆمارده‌كات و رێککەوت و كاتى له‌سه‌ره.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با جیاوازى نێوان پێوه‌رى میكانیكى و پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با به‌م شێوه‌یه:
پێوه‌رى میكانیكى ئاسایی ماڵان: ته‌نیا خه‌رجى كاره‌با تۆمارده‌كات و مێژوو و به‌روارى له‌سه‌ر نیه.
- بۆ پشكنین ده‌بێت بیكه‌یته‌وه و سه‌یرى بكه‌یت.
- ناتوانین له‌دووره‌وه په‌یوه‌ندى پێوه بكه‌یت، له ناوه‌وه برێكه‌رى تێدانیه بۆ كوژاندنه‌وه.
- تۆماركه‌رى ( Export و Import ) تێدانیه.
- نا‌توانیت له دووره‌وه بیكوژێنیته‌وه.
- به ئاساندنى ده‌ستكارى ده‌كرێت و فێڵى تێدا ده‌كرێت.
- خوێندنه‌وه‌ى ڤۆڵتیه‌و ته‌یار و رووداوه‌كان تۆمار ناكات.
پێوه‌رى زیره‌كی كاره‌باش به‌م شێوه‌یه جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پێوه‌ری میكانیكی ئاسایی ماڵان:
- به‌كارهێنانى كاره‌با تۆمار ده‌كات و به‌روارو كاتى له‌سه‌ره.
- ده‌توانێت (Export و Import) تۆمار بكات.
- پێویستى به‌سه‌یر كردن نیه.
- ده‌توانیت له‌دووره‌وه په‌یوه‌ندى به پێوه‌ره‌وه بكه‌یت و هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كان (ڤۆڵتیه/ ته‌یار، فریكوێنسى) تۆمار ده‌كات.
- به‌ئاسانى ده‌توانیت داتا‌و زانیارى بۆ بنێریت و لێوه‌ربگریت و له هه‌ر كاتێكدا چ زانیارییه‌كت بوێت ده‌توانین لێی وه‌ربگیرێت.
- له‌ناوه‌وه برێكه‌رى تێدایه، ده‌توانیت له دووره‌وه بیكوژێنیته‌وه.
- زۆر به قورسى ده‌ستكارى ده‌كرێت و به هه‌ر ده‌ستكارى كردنێت سه‌رنته‌رى زیانیارییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.