ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كردووهتهوه: کە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا ڕێککەوتی 22 - 5 - 2021، شەپۆلێکی نمە باران ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکات، ھەر لەگەڵ کاریگەری ئەو شەپۆلەدا گەرماش روودەکاتە ناوچەکە کە ئەوەش لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراستەوە سەرهەڵ دەدات.
راشیدهگهینێت، کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ شەو ئاسمانیی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەگەڵ چالاکبوونی گڕە با و ئەگەری دروستبوونی ھەورە بروسکە و نمە باران لەھەندێک کات و ناوچەی سنوریی پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، دھۆک، ھەولێر و راپەرین، لەناوچە شاخاوییەکانیدا کاریگەری زیاتر دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان دهشڵێت: ئهمڕۆ پێنج شەممە 20 - 5 - 2021، کاریگەری شەپۆلی گەرما دەستپێدەکات پلەکانی گەرمی بەرێژەی 2 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، راشیدهگهێنێت: لە سەنتەری پارێزگاکاندا لەنێوان 38 بۆ 40 پلەی سیلیزی دەبێت و لە ناوچە نزمەکان و ناوچەکانی گەرمیان لەنێوان 40 بۆ 43 پلەی سلیزی دەبێت.
داڕشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.