به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19 / 5 / 2021 ، له زانكۆی كوردستان له شاری هه‌ولێر، كۆنفراسێكی تایبه‌ت به ناونیشانی "هه‌رێمی كوردستان-عێراق، یه‌كڕیزی و ده‌ستوور ده‌ستی پێكرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەمیانى بەشداریکردنى لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستوور رایگەیاند: سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی هه‌موو ئاماده‌بووان ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه كه یاسا له‌م وڵاته سه‌روه‌ر بێت، ئامانجی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور تا هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆی هه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: ده‌ستوور ته‌نیا بۆ یه‌ك حزب یان نه‌ته‌وه یان پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ستوور ببێته بنه‌مایه‌ك كه هه‌موو ره‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كسانی له‌خۆ بگرێت و ئێستاش هه‌نگاو به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌ستووره ببێته نموونه‌یه‌كی دڵنیایی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌و بنه‌مایانه‌ی تا ئێستا پارێزگاری‌یان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌و پێكه‌وه بوونه بوو كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه پێیه‌وه پابه‌ندبووین، گرنگترین نموونه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و یه‌كڕیزییه بوو كه له شه‌ڕی داعش به‌یه‌كه‌وه نیشانماندا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ست له‌ناو ده‌ست رووبه‌ڕووی بووینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: با ئێمه پرسیار له خۆمان بكه‌ین به‌غدا، ده‌ستووری جێبه‌جێ كردووه، به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه نه‌خێر.
له درێژی وتاره‌كه‌ی گوتی: ئه‌م په‌رته‌وازییه‌ی ئێستا كه هه‌یه ناتوانین مافه‌كانی خۆمان له به‌غدا به‌ده‌ستبهێنین، گوتیشی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی زیاتریشی پێویسته.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی یه‌كڕیزی و ده‌ستوور، لەبارەی پرسی ئازادییەكانەوە ڕایگەیاند كە گەلی كوردستان بەردەوام شەڕی بۆ ئازادی كردووە و دروشمی یەكەمی شۆڕشی كوردیش دیموكراسی و حوكمی زاتی بووە.
له‌باره‌ی سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پایای ڤاتیكان به‌خۆی بریاریدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.