Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 15:33

شاندێکی یه‌کێتی سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌کات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لەشاندێکی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانیان، باسی لە ڕەوشی تەندروستی شاری هەولێر کرد و تیشکی خستە سەر دواین پەرەسەندنەکانی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوچاری هاتووین و ئاماژەی بە تەواوی ئەو ڕێکار و بڕیارانەدا کە ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە پێناو بەرگرتن و خۆپارێزی لە کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان گرتویەتیەبەر.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "دڵنییای دەدەینە هەمو لایەک وەکو پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی شار، بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان لایەنەکان، خۆمان بە پارێزگاری هەموو لایەک دەزانین و هەموو هەوڵ و توانای خۆشمان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی شارەکەمان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی خستۆتەگەڕ، ئەوەی لەتواناشماندا هەبێ لە خزمەتکردن درێغی لێ ناکەین".
لەلایەن خۆیانەوە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان، سوپاسی پارێزگاری هەولێر و پارێزگایانکرد لەگرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان و پلان و بەرنامەی کاری پارێزگای هەولێر بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.