Erbil 27°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 09:36

مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: 
لەچوارچێوەی پرۆگرامی مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە وەزارەتدا، مەشق و راهێنانی پێشمەرگە دەست پێدەکاتەوە، لەوبارەیەوە، لیوا عه‌بدوڵڵا كه‌ریم محه‌مه‌د بەرێوەبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەنتەری میدیای پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند: لە ژێر رۆشنایی پرۆگرامی مەشق و راهێنانی دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی، دەست پرۆسه‌ی مه‌شق دەکاته‌وه‌ .
راشیده‌گه‌ێنێت: به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی له‌ بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی داندراوه‌  كاته‌كانی  به‌رێوه‌چوونی مه‌شق و راهێنانه‌كان و ئه‌و خولانه‌ی پێویسته‌ به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكراوه‌ و له‌كاتی خۆیان ئه‌نجامده‌درێت.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.