Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:25

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید میوانداری ئۆساسۆنا ده‌کات

کوردستان TV
100%


كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر،‌ سه‌رجه‌م یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سیی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 به‌هۆی هه‌ستیاری هه‌ڵوێستی یانه‌كان و نزیكی خاڵه‌كانیان له‌ یه‌كتر، ته‌واوی یاریه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌و گه‌ڕی كۆتایی خوله‌كه‌ له‌ كاتژمێر 7:30 ی ئێواره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.
 له‌ یه‌كێك له‌ یاریه‌كان و له‌ یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ له‌ مه‌درید، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ئۆساسۆنا ده‌كات.
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتا خاڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به‌ جیاوازی دوو خاڵ له‌پێش ڕیال مه‌دریدی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت، بۆیه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ ‌و دۆڕانی ڕیال مه‌درید، تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی نازناوی لالیگا به‌ شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌رده‌كات، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ خۆی بۆ دوایین دوو گه‌ڕی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا ئاماده‌كردووه‌و سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه‌ بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، جگه‌ له‌ ناوه‌ڕاستكاری فه‌ڕه‌نسی تۆماس لێمار كه‌ به‌هۆی پێكان له‌ یاریگاكان دابڕاوه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.