له پاڵه‌وانێتی تێنسی ڕۆمای ئیتاڵی و له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ئاستی خانماندا، كچه یاریزانی كڕواتی پێترا مارتیچ به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له جێسیكا پێگولای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
مارتیچی ته‌مه‌ن سی ساڵ ئاستێكی به‌رزی له پاڵه‌وانێتیه‌كه پێشكه‌شكردووه‌و له‌م یاریه‌ش درێژه‌ی به ئه‌نجامه باشه‌كانی دا‌و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار به سوودی خۆی ته‌واوكرد.
له قۆناغی پێش كۆتایش، مارتیچ ڕووبه‌ڕووی كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش له قۆناغی چاره‌گی كۆتایدا، به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئێلێنا ئۆستاپێنكۆی لاتڤی و پۆلێنكراوی چلونۆیهمی ڕیزبه‌ندی جیهات تۆماركرد.
یارییه‌كه ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی له‌نێوان هه‌ردوو كچه یاریزان به‌خۆوه بینی كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر‌و بیست خولهك به‌رده‌وام بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش چوار شه‌ش، حه‌وت پێنج، حه‌وت شه‌ش بوو .
پێترا مارتیچی کڕواتی گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ڕۆما
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.