به‌رگری شارستانی له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینی له ئاكامی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه بۆ 139 كه‌س به‌رزبۆته‌وه كه له‌نێوانیاندا 39 منداڵ و 22 ئافره‌ت هه‌ن.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه جارێكی فرۆكه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند جارێك بۆردومانی غه‌ززه‌یان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل بڵاویان كردۆته‌وه كه له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا هه‌شت ئیسرائیلی كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاره مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی په‌لاماره‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س ناچار به به‌جێهێشتنی ماڵه‌كانیان بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌زاران كه‌سه په‌نایان بردوه‌ته به‌ر بینای قوتابخانه و مزگه‌وته‌كان و گرفتییان له ده‌ستكه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو، كاره‌با و خاوێنیدا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.