چه‌ند فڕۆكه شه‌ڕكه‌رێكی ئه‌مریكا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك گه‌یشتنه سعوودیه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی بۆ چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێج شه‌ممه رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر له جۆری ئێف ئه‌ی 18دی ( هۆرنت) گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی ئه‌میر سوڵتان له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی رایگه‌یاندووه كه ئامانج له‌م رێوشوێنانه به‌هێزكردنی توانای هێزه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك و به‌هێزكردنی ئاسایش و ئارامییه له‌ناوچه‌كه‌دا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی بۆ چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌شڵێت:ئه‌مه ئاماده‌یی سوپای ئه‌مریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و جێگیركردنی هێزه‌كان له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان و له‌هه‌ر چركه‌یدا ده‌گه‌ێنێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.