Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:48

ژاپۆن مانۆرێکی هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا ده‌ستپێکرد

کوردستان TV
100%

وڵاتی ژاپۆن مانۆرێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له‌ ده‌ریای چینی رۆژهه‌ڵات ده‌ستپێكرد.

وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاندووه‌ مانۆڕه‌كه‌ له‌ رۆژی سێشه‌مه‌ یازده‌ی ئایار ده‌ستی پێكردووه‌ و تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ واتا چوارده‌ی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت .

وڵاتی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین جاره‌ به‌ هێزی ده‌ریایی و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزی وشكانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن و له‌ مانۆرێكی له‌م شێوه‌یه‌‌ به‌شدار ده‌بێـت.

فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاندوه‌، له‌ مانۆره‌كه‌دا به‌ گشتیی هه‌ر سێ وڵاتی فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌شتی جه‌نگی و كه‌شتیی فرۆكه‌ هه‌ڵگر و ژێر دره‌یایی به‌شداری مانۆڕه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئۆسترالیاش له‌ مانۆره‌كه‌دا به‌ كه‌شتیه‌كی جه‌نگی به‌ ناوی ئه‌ی ئار سی بیست و یه‌ك به‌شداره‌.

ئه‌و جگه‌ له‌وه‌ی ژاپۆن به‌ فرۆكه‌ی جه‌نگیی ئیف دووی ژاپۆنی و ئه‌مه‌ریكاش به‌ فرۆكه‌ ئێف شازده‌ی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به‌شداری مانۆره‌كه‌ن. ئه‌م مانۆڕه‌‌ سه‌ربازییه‌ی ‌ژاپۆن له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژ ئاوا به‌ تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا ،وه‌ك وڵامێكی تووند له‌ دژی هه‌ژمون و پاوانخوازییه‌كانی چین له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت كۆمه‌ڵه دوڕگه‌ی ستراتیژیی سه‌نكاكۆ دێت كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ژاپۆن دایه‌ به‌ڵام چین بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێیتان ده‌كات.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.