بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه، لە پێناو پاراستنی سروشت و ژینگە و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەرچوونێکی مەیدانیان ئەنجامدا و دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنینی سنوری چالاکیەکانیان ، لە ئەنجامدا توانیان لە سنوری گوندی ( غەمزە )ی سەر بە ناحیەی سیتەك (5 ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون.
راشیدهگهیهنن: هەروەها دەستگیرا بەسەر ( 2 ) ئامێری بیرلێدان .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و ڕێکاری یاسایی لە دژیان گیرایەبەر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.