Erbil 19°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:24

پارێزگاری هەولێر: دەزگای خێرخوازی بارزانی بەبڕی 5 ملیار و 700 ملیۆن دینار هاوکاری گەیاندووەتە کەمدەرامەتان

لە رەمەزاندا 12 خانوو بۆ خێزانە هەژارەكان درووستكراوە
کوردستان TV
100%


نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و بارسوککردنی هەژار و کەمدەرامەتانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یاندراو:
لە چوارچێوەی بەرنامە و هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و بارسوککردنی هەژار و کەمدەرامەتانی سنووری پارێزگاکەمان، لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان EJCC/ پارێزگای هەولێر، بەهاوکاری و هەماهەنگی خێرخوازان و خواپێداوانی شارەکەمان و گروپ و کۆمپانیاکان کە لەسەر داوای خۆیان ناویان ناهێنین، هەڵسان بە دابینکردنی هاوکاری و کۆمەک بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و هەژارانی سنووری پارێزگاکەمان، کە لێرەوە بەپێویستی دەزانین بەگەرمی سوپاسی هەوڵ و بەخشینەکانیان بکەین و دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزیش لە ڕێورەسمیکی شایستەدا بەفەرمی سوپاسنامە و ڕێزلێنیان پێشکەش دەکرێت، دوای پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت لە ژێرچاودێری بەڕێز پارێزگاری هەولێر بۆ دیراسەکردن و داڕشتنی میکانیزمی گونجاو، دەستکرا بە پرۆسەی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی و کۆمەککردن و گەیاندنی یارمەتی وەک (سەلەی خۆراک، هاوکاری دارایی، پێداویستی پزیشکی، کەل و پەلی پاککەرەوە) بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و خێزانی سەربەرزی شەهیدان و کەرتی تەندروستیی و ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێبووی سنووری پارێزگاکەمان، بەم شێوەیەی خوارەوە:-                                                                    
یەکەم/ تەنها لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز (9,356) نۆهەزار و سێسەد و پەنجاو شەش داواکاری هاوکاری پێشکەش بە پارێزگای هەولێر کراوە، هەموو خاوەن داواکارییەکان بەدابینکردنی سەلەی خۆراک هاوکاریکران و لەو ژمارەیەشدا (1,573) هەزار و پێنجسەد و حەفتاو سێ کەس، بەهۆی سەختی دۆخی داراییان هاوکاری دارایی کران.                                                                         
دووەم/ هەر لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لەلایەن خێرخوازان و کۆمەکبەخشانەوە لەڕێگەی پارێزگای هەولێر و قائیمقامیەت و ناحییەکانەوە، (1,77,000) سەدو حەفتاو حەوت هەزار، سەلەی خۆراک بەسەر خێزانە کەمدەرامەت و هەژارەکان دابەشکرا.                                                                    
سێەم/ دروستکردنی (12) خانووی (100) مەتری بەگوژمەی (532,800,000) پێنجسەد و سی و دوو ملیۆن و هەشت سەد هەزار دینار، بۆ ئەو خێزانە هەژارانەی کە پێویستیان بە شوێنی نیشتەجێبوونبوو.                                                                           
چوارەم/ خەرجکردنی بڕی (3,578,000,000) سێ ملیار و پێنجسەد و حەفتاو هەشت ملیۆن دینار، بۆ ته‌واوكردنی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی تالاسیمیا و دروستکردنی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی جۆری (A) و لێدانی (6) بیری ئاو.     
پێنجەم/ خەرجکردنی بڕی (107,000,000) سەد و حەوت ملیۆن دینار، بۆ دابینکردنی پێداویستی نەخۆشخانەکان.
شەشەم/ کۆی گشتی ئەو هاوکارییە داراییەیانەی کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمەکبەخشانەوە ڕاستەوخۆ بەخشراوە بە هەژار و کەمدەرامەتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بریتیە لە (5,745,860,000) پێنج ملیار و حەوسەد و چل و پێنج ملیۆن و هەشتسەد و شەست هەزار دینار.
ئەمە جگە لە دابینکردنی (ماسک، موعەقەم، بەرماڵ، کەل و پەلی پزیشکی، کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت، یاری منداڵان، دابەشکردنی خواردن) بۆ مزگەوت و شەهیدانی زیندووی سەنگەر و خاوەن پێداویستی تایبەت و کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدان و خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان و منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی تالاسیمیا و کرێکاران.                                                           
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.5.12

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.