ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌ی زنانه په‌لاماری سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌یان دا و له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به تووندی وه‌ڵام درانه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه پێیڕاگه‌یاندین: چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه له گوندی به‌له‌كه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی زنانه له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ودوای شه‌رێكی توند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه په‌لاماره‌كه‌یان تێك‌شكاند و زه‌ره‌رو زیانێكی گهروهیان له تیرۆرستانی داعش دا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌دا دوو پێشمه‌رگه به سه‌ختی بریندار بوون و پاش گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.