Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:05

زانکۆى زاخۆ به‌فه‌رمی خرایه‌ نێو لیستى زانکۆ دانپێدانراوه‌کانى عێراق

کوردستان TV
100%


به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكوومه‌تى عێراق نوسراوى دانپێدانانى بۆ زانكۆى زاخۆ ده‌ركرد و زانكۆكه‌ به‌فه‌رمیى خرایه‌ نێو لیستى زانكۆ دانپێدانراوه‌كانى عێراق، سه‌رۆكى زانكۆى زاخۆش رایده‌گه‌ێنێت : ده‌رچوونى ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ستكه‌وتێكى باشه‌ و سودێكى زۆرى بۆ زانكۆكه‌مان ده‌بێت و، له‌ ساڵى 2011 هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین .

له‌م باره‌یه‌وه‌ پرۆفیسۆر د. له‌زگین عه‌بدى جه‌میل،‌  بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، له‌گه‌ڵ دامه‌زارندنى زانكۆى زاخۆ له‌ساڵى 2010ه‌وه‌ راسته‌وخۆ له‌ساڵى 2011 هه‌وڵى دانپێدانانمان ده‌ست پێكرد، رێكاره‌كان به‌باشى رۆیشتن تا ساڵى 2014 دانپێدانانى ده‌ستپێكى ده‌رچوو، به‌ڵام پرسه‌كه‌ به‌ سیاسیى كرا، ئێستاش رۆژى 9 ى 5 ى 2021 بڕیارى دانپێدانان به‌ زانكۆى زاخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى عێراق به‌ فه‌رمیى ده‌رچووه‌ و له‌رۆژى په‌سه‌ندكردنى بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌م بابه‌ته‌ كه‌ 21 ى 4 ى ئه‌مساڵ وه‌زیر په‌سه‌ندى كردووه‌ له‌و رۆژه‌وه‌ زانكۆى زاخۆ وه‌كو زانكۆ دانپێدانراوه‌كانى عێراق هه‌ژمارده‌كرێت و، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن ده‌چێته‌ نێو لیستى زانكۆ عێراقییه‌كان و، رێبه‌رى قوتابیان بۆ ساڵى ( 2021-2022)، ئه‌مه‌ش ده‌ست كه‌وتێكى باش بوو بۆ زانكۆى زاخۆ.
 گوتیشی: زانكۆى زاخۆ به‌ستاندارى هه‌رێمى و عێراقى و نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى و به‌ ئیعتیرافى خودى لیژنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقیش زانكۆیه‌ و ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌ له‌گشت بواره‌كان.

له‌باره‌ى گرنگى بڕیاره‌كه‌ش سه‌رۆكى زانكۆى زاخۆ گوتی: بڕیاره‌كه‌ گرنگى زۆرى هه‌یه‌ له‌وانه‌ بۆ قوتابیانى زانكۆى زاخۆ كه‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌خوێنن به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ى  عێراق رێككه‌وتنى رۆشنبیرى له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بۆ كورسى خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ سودمه‌ند ده‌بین، بۆ بابه‌تى دامه‌زراند له‌داموده‌زگاكانى سه‌ر به‌عێراقى فیدڕاڵیش كێشه‌مان نامێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌بوونى زانكۆى زاخۆ له‌ لیستى زانكۆ عێراقییه‌كان واده‌كات خه‌ڵك زیاتر زانیارییان هه‌بێت له‌سه‌ر زانكۆى زاخۆ كه‌ كارتێكردنى خۆى ده‌بێت بۆ بابه‌تى په‌یوه‌ندى زانستى و به‌شدارى كۆنفرانسه‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ گرنگى خۆى ده‌بێت بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌ له‌ زانكۆكانى عێراق بۆ خوێندن یان میواندارى دێن بۆ زانكۆكه‌مان یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌م رووه‌ش كێشه‌مان نامێنێ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى چه‌ندان گرنگى ترى بڕیاره‌كه‌ كه‌ بۆ زانكۆكه‌مان سوودى ده‌بێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.