یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ره ئۆرگواییه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه درێژكردۆته‌وه‌و یاریزانه‌كه تا هاوینی ساڵی داهاتوو له ڕیزی مان یونایتد ده‌مێنێته‌وه.
گرێبه‌ستی پێشووی هێرشبه‌ره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نی سوور له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واوده‌بوو، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه به سوود وه‌رگرتن له به‌ندی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاڤانی، مانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو له ڕیزه‌كانی مسۆگه‌ركرد.
كاڤانی ته‌مه‌ن سی و چوار ساڵ له تشرینی یه‌كه‌می پارساڵ له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه په‌یوه‌ندی به مان یونایتد كرد‌و له یه‌كه‌م وه‌رزی یاریكردنی له ڕیزی مان یونایتد ئاستێكی به‌رزی پێشكهشكردو پازده گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
كاڤانی خۆشحاڵی خۆی به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، له‌م وه‌رزه‌دا خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری بۆ مانچسته‌ر یونایتد په‌یداكردووه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی هه‌یه كه ڕۆژ دوای ڕۆژ پتر هانی ده‌ده‌ن و به‌مه‌ش هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن ده‌ستكه‌وتی به‌نرخ بۆ یانه‌كه‌یان تۆماربكه‌ن .
مانچسته‌ریونایتد: گرێبه‌ستی ئیدینسۆن کاڤانی بۆ وه‌رزێکی دیکه درێژکرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.