په‌یكه‌ری میرنشینی بابان، عه‌بدولره‌حمان بابان كه له ده‌ربه‌ندی بازیان دانرابوو، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه سوتێندرا.
شه‌وی یه‌ك شه‌ممه 10-5-2021 په‌یكه‌ری میرنشینی بابان، عه‌بدولره‌حمان بابان كه له ده‌ربه‌ندی بازیان دانرابوو، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه سوتێندراوه، ئه‌مه‌ش له دوای سووتان په‌یكه‌ری فه‌قێ ئه‌حمه‌دی دارشمانه له ده‌ربه‌ندی رانیه له ئیداره‌ی راپه‌ڕین دێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، مه‌مه‌ند ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ی شارۆچكه‌ی ته‌كیه، رایگه‌یاند: شه‌وی یه‌ك شه‌ممه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه، په‌یكه‌ری شێخ عه‌بدولره‌حمانی پاشای بابان، له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندی بازیانی سنووری شارۆچكه‌ی ته‌كیه سووتێندراوه.
مه‌مه‌ند ره‌شید گوتیشی: شوێنێ په‌یكه‌ره‌كه كامێرای چاودێری لێ نه‌بووه، ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێكردووه و هێشتا بۆمان ئاشكرا نه‌بووه به چ هۆكار و مه‌به‌ستێكه‌وه ئه‌و كاره نه‌شیاوه ئه‌نجام دراوه.
عه‌بدولره‌حمان پاشای بابان (1789 - 1813) بۆ ماوه‌ی 24 ساڵ حوكمی فه‌رمانڕه‌وای بابانی كردووه، دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره له ده‌ربه‌ندی بازیان په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌وه هه‌یه كه له دژی عوسمانییه‌كان له‌و ناوچه‌یه بۆ به‌رگری له ناوچه‌كانی فه‌رمانڕه‌وای بابان ئه‌نجامی داوه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.