Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:30

وەزیری شارەوانی: پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت كە پرۆژەیەكی گەورەی گەشتیاریی هاوشێوەی پرۆژەی تەلەفریكی چیای زاوای دهۆك لەسەر چیای سەفینی شەقڵاوەش دەكرێتەوە و بانگهێشتی سەرجەم وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی كوردستانیش دەكات بۆ ئەوەی پرۆژەی گەشتوگوزاری لە هەرێمی كوردستان بكەن و دەشڵێ حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پەرە بە كەرتی گەشتوگوزاری دەدات.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: كەرتی گەشتوگوزار جێی بایەخی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و لەناو پێكهاتەی حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشدا دەستەیەكی سەربەخۆ كاروبارەكانی ئەو كەرتە بەڕێوە دەبات و ماستەرپلانێكی گشتی بۆ سەرجەم هەرێمی كوردستان هەیە، دەشڵێ: 60 تاوەكو 65 پرۆژەی گەورە و مامناوەندمان بۆ هەموو پارێزگەكانی كوردستان هەیە.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر دەڵێ: خواستی ئێمە لە پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزاردا لەوەی ئێستا هەمانە زۆر زیاترە و دەمانەوێت بایەخی زیاتر بەو سێكتەرە بدەین، لە بەرنامەماندایە پرۆژەی گەشتوگوزاری هاوشێوەی تەلەفریكەكەی چیای زاوای دهۆك، لەسەر چیای سەفین لە شەقڵاوەش جێبەجێ بكەین.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لە سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانیش دەكات سەرمایەكانیان بخەنەگەڕ لە پرۆژەی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێ: بانگهێشتی سەرمایەداران و وەبەرهێنەران دەكەین بۆ ئەوەی سوود لە بەرزایی و چیاكانی كوردستان وەربگرن و پرۆژەی گەشتیاری هاوشێوەی پرۆژەی تەلەفریكی چیای زاوای دهۆك، لەو شوێنە گەشتیارییانەی تاوەكو ئێستا دەستیان پێنەگەیشتووە پرۆژەی هاوشێوە بكەن و لە هەر شوێنێكیش وەبەرهێنەران و كەرتی تایبەت بیانەوێت سوود لەو شوێنانە وەربگرن، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیرییان دەكات كە بەشێوەیەكی باش سەرمایەكانیان لە هەموو بوارەكان و بە تایبەتی لە بواری گەشتوگوزاردا بخەنەگەڕ.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.