Erbil 33°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:25

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: 2000 کەس بەهۆی ناردنەوەی زۆرەملێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%


 دەزگای لوتکە، بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی چوارشه‌مه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو:بڵاوکراوەیەکی به‌ریتانی ئاماژەی بەوەدا کە بە لایەنی کەمەوە 40.000 کەس بە شێوەیەکی نا یاسایی لە ئەوروپادا نێردراونەتەوە. ئەم کارەش بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 2000 کەس.
بەپێی بڵاوکراوەکە، ئاژانسی سنوری ئەوروپا فرۆنتێکس هەزاران پەنابەری بە زۆرەملێ ناردووەتەوە دەرەوەی سنورەکانی ئەوروپا کە لە نێویاندا منداڵ هەبووە.  
لێکۆڵینەوەکەی بڵاوکراوەکە لەسەر چەند ڕاپۆرتێک ئەنجامدراوە کە لەلایەن ئاژانسەکانی ئەوروپاوە بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ داتابەیسی چەندین ڕووداو کە لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە کۆکراونەتەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە فرۆنتێکس دەکرێت بۆ یەکلابوونەوەی ئەو تۆمەتانەی باس لە توندوتیژی و کارە ناساییەکانی ئاژانسەکە دەکەن.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.