تەندروستیی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایدهگهێنێت: ئەو هاووڵاتیانەی کە ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر-یان وەرگرتووە، دەتوانن لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بچن ژەمی دووەمیش وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پاریزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كردهوه: ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە یەکەم ژەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای جۆری (فایزەر)یان وەرگرتووە پێش 21 تاکو 28 ڕۆژ، ژەمی دووەم لە ڕۆژانی دووشەممە 10ی ئایار و سێشەممە 11ی ئایار لە کاتژمێر 8:30ی خولەکی بەیانی تاوەکو 5:00ی ئێوارە دەتوانن وەریبگرن.
لە راگەیەندراوەکەی تهندروستی ههولێر هاتووه، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی (سەنتەری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا) بکەن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە تەواوی ڤاکسین بۆ ژەمی دووەم دابینکراوە، داواکارین بەشێوازێکی هێمنانە ئەو ڕێنماییانەی دانراوە بۆ لێدانی ڤاکسین جێ بەجێی بکەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.