دوای مشتومڕێكی زۆر له‌باره‌ی پرسی مانه‌وه‌ی یان رۆیشتنی نێیمار له ڕیزی پی ئێس جی، دواجار هێرشبه‌ره به‌ڕازیلیه‌كه ئایندهی خۆی له یاریگاكان یه‌كلایی كرده‌وه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌فه‌رمی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وپێنج درێژكرده‌وه.
به‌م هه‌نگاوه‌ش نێیمار كۆتایی به هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه هێنا كه ماوه‌یه‌كه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی له ڕیزی پاریس سانجێرمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوو له میدیاكان بڵاوده‌كرانه‌وه به تایبه‌تی دوای ده‌رچوونی تیپه پاریسیه‌كه له قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ.
جێگای باسه نێیماری ته‌مه‌ن بیست ونۆ ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه بڕی دووسهدوبیستودوو ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ی پێشكه‌شی بارسا كرد‌و به‌مه‌ش نێیمار بووه گرانبه‌هاترین یاریزانی تۆپی پێ له مێژوودا .
پاریس سانجێرمان بارسێلۆنای بێ هیوا کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.