Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:38

هه‌ر 3 یانه‌ی ڕیال مه‌درید و یوڤێنتوس و بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م سزادانێکی قورسدان

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا ناسراو به‌ سوپه‌رلیگ بڕیاری سزادانی ئه‌و دوازده‌ یانه‌یه‌ی ده‌ركرد كه‌ بڕیاروابوو خوله‌كه‌ ئه‌نجامبده‌ن و بیكه‌نه‌ شوێنگره‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ.
 یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یوفا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی لیڤه‌رپول و مانچسته‌ریونایتدو مانچسته‌رسیتی و ئارسناڵ و چێڵسی و تۆتنهام و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو ئه‌ی سیی میلان و ئینته‌رمیلانی سزادا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی داهاتی ساڵێكی ئه‌و یانانه‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج بۆ یه‌ك وه‌رز.
 هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ریه‌كێك له‌م یانانه‌ بڕی پازده‌ ملیۆن یۆرۆ ببه‌خشێت بۆ په‌ره‌پێدانی تۆپی پێی میللی و یاریه‌ وه‌رزشیه‌كانی منداڵان و لاوان، ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری له‌م شێوه‌یه‌شیان دووباره‌ كرده‌وه‌ ئه‌وا هه‌ریه‌كه‌یان به‌ پێبژاردنی سه‌د ملیۆن یۆرۆ سزاده‌درێن.
 هه‌ر به‌ بڕیاری یوفا دۆسیه‌ی هه‌رسێ یانه‌ی ڕیال مه‌دریدو یوڤێنتوس و بارسێلۆنا ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ته‌مبێكردنی یوفا كرا تا بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه‌ بدرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ یانه‌یه‌ بڕیاریاندابوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی سوپه‌رلیگ به‌رده‌وام بن .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.