Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:33

واده‌ی ڕاکێشانی تیروپشکی رکابه‌رییه‌کانی وه‌رزی داهاتووی پریمه‌رلیگ ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%


یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را واده‌ی ڕاكێشانی تیروپشكی ڕكابه‌رییه‌كانی وه‌رزی داهاتووی خوله‌كه‌ی ئاشكراكرد.
 یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ تیروپشكی وه‌رزی دووهه‌زاروبیست ویه‌ك بۆ دووهه‌زاروبیست و دووی خولی نایابی ئینگلته‌را له‌ شازده‌ی مانگی داهاتوو ڕاده‌كێشرێت.
یارییه‌كانی خوله‌كه‌ش له‌ چوارده‌ی ئابی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات و له‌ بیست ودووی ئایاری ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت.
 جێگای باسه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را ته‌نها چوار هه‌فته‌ی ماوه‌و یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه‌ نزیك بۆته‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.