Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:25

له‌هه‌ولێر 600 کارتۆنی جەرگی قەدەغەکراو لەناوبرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت: 600 کارتۆنی جەرگی قەدەغەکراو لەناوبرا

 ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 8 - 5 - 2021 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لە ئەنجامی پشکنین و گەڕانی لێژنەکانی بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌مان بۆ ناو شاری هەولێر و دەورووبەری  دەست گیرا بەسەر بڕی 600 سەد کارتۆن جەرگی بیانی قەدەغەکراو  لەهەمان رۆژ  لە زبلخانەی کانی قرژالە لەناوبرا  خاوەنەکەی  بەتوندی سزا درا .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: ئامانج لە گەڕانی لیژنەکانمان بۆ پاراستی تەندروستی هاووڵاتییانە و لە ناوبردنی کاڵای ماوە بەسەرچوو و ناتەندروستە.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.