لە پارێزگای هەولێر هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەراگرتنى چەکى بێ مۆڵەت دەستى پێکردووه، پارێزگارى هەولێریش وردەکارى چۆنیەتى بەڕێوەچونى هەڵمەتەکە راگهیاند.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو هەڵمەتە لەچوارچێوەى پلانێکى لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێردا بۆ دەستبەسەراگرتنى چەکى بێ مۆڵەت.
راشیگهیامند، هەڵمەتەکە لە ڕێگەى دانانى بازگەى هاوبەشى پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانى و پۆلیسى هاتوچۆ لەسەر شەقامەکانى ناو شار و دەوروبەرى شار جێبەجێ دەکرێت و پرۆسهكهش بهردهوام دهبێت.
پارێزگارى هەولێرگوتیشی: باج یاخود پسوڵەى حزب و لایەنەکان بۆ هەڵگرتنى چەک رێگە پێدراونیە و کارى پێناکرێت، جگە لەو مۆڵەتانەى کە لەلایەن وەزیرى ناوخۆ یان پارێزگارى هەولێرەوە دراون.
ههروهها ئومێد خۆشناو راشیگهیاند، گشتاندن بۆ فەرمانگەکانیش کراوە کە لە رێى پرسگەکانیانەوە هەمان رێوشوێن لە بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە چەکیان پێیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.