فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەبەر چەند سزادراوێک بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەدوای بڕیاری دادگا بۆچەند دەستگیرکراوێک کە لەژێر ڕۆشنایی بەڵگەو دۆکیۆمێنت و دانپێدانانی خۆیاندا و بە ھەموو پرۆسەیەکی یاسایی و کراوەدا بە پێی حوکمی یاسا بەرکارەکان سزادراون،ھەندێ لایەن و فراكسیۆنی پهرلهمانی دوور لە بنەماکانی جیایی نێوان دەسەلاتی دادوەری و پەرلەمان کەوتوونەتە وێزەی دادگاو سەروەری یاسا لەهەرێمی کوردستان و دەیانەوێت دەست لەکاروباری دادگاکان وەربدەن.
ڕاشیگهیاند: ئێمە بەر لە هەرکەسێک خۆمان بە پێشڕەوی ڕێزگرتن لەیاساو ون نەبوونی حەق دەزانین،پاڵپشتی ئازادی و بیروڕای ئازاد دەکەین،بەڵام بۆ مەرامی سیاسی و ململانێی حیزبی و موزایەدە و بانگەشەی ھەلبژاردن دەست خۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین بێت و ئازادی و دیموکراسی و بەرگی ڕۆژنامەگەری بکاتە سێبەرێک لەپەنایدا سیخوڕی و کاری تێکدەرانەو پلانی تێکدانی هەرێمی کوردستان دابڕێژێت.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: دادگا دەبێت بەرچاوی ڕوون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن،وەک ئەوەی بینیمان بەر لە ماوەیەک دوو ڕۆژنامەڤانی دیاری ئەم هەرێمە لەشاری سلێمانی بێ دادگایی و بێ ئەوەی تاوانیان دەستنیشانبکرێت لەگەڵ کۆرپەکەیان لەبەرچاوی هەموو دنیا شەهیدکران،لەبەرچاوی هەموو دنیا موستەفای سەلیمی بێ شەرمانە تەسلیم کراو باوەشی کراوە و میوانداری بۆ کوردانی هەموو پارچەکان لەلایەن هەرێم لەکاتی تەنگانەدا شێوێنرا.
له ڕاگهێندراوهكهدا فراكسیۆنی پارتی ڕاشیگهیاندووه: ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایەنە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات و لەژێر کاریگەری هەست و سۆزو دەستوەرداندا نەبێت،لیژنەکانی پەرلەمان دەبێت بزانن زەوی دزین و قاچاخی و ماددەی هۆشبەرو خواردنی بەسەرچوو دوگی قاچاخ لەبری دروستکردنی میدیا و پەیج و جنێودان بە قازانجەکانیان و پڕکردنی گیرفانی قاچاخچییەکان، دەبێت دادگایی بکرێن چوونکە بکەرانیان هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت هەرێم لەناو ببەن،بۆیە حەق وایە بەدواداچوونی وردبکەن لەمبارەیەوە ئەگەر خەمێک بۆ سەروەری داگاو یاسا هەیە.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.