Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:35

مه‌کینه‌ی قیمه‌ ده‌ستی گه‌نجێکی قه‌ساب له‌ هه‌ولێر ده‌هاڕێ

هه‌ولێر.. گەنجێکی قه‌ساب له‌ كاتی كاره‌كه‌یدا دەستی بە ئامێری گۆشت دەبڕێت
کوردستان TV
100%

گه‌نجێكی دانیشتووی هه‌ولێر كه‌ پیشه‌ی قه‌سابه‌ له‌ كاتی كاركردندا له یه‌كێك له‌ ماركێته‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌ر مه‌كینه‌ی قیمه‌ ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت. 

عه‌بدولمالیك لوقمان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی شاری هه‌ولێره‌ و پیشه‌ی قه‌سابه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا ده‌ستی بەر مه‌كینه‌ی قیمه‌ ده‌كه‌وێت و ده‌یهاڕێت و به‌ سه‌ختی بیندار دەبێت، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەیه‌كی ئەهلی لە هەولێر نەتوانرا چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت ، دواتر گەیەندرایە نه‌خۆشخانه‌ی ئێمیرجێنسی هەولێر و هەرزوو لەلایەن پزیشکانەوە توانرا بە نەشتەرگەری دەستی له‌ نێو مه‌كینه‌ی قیمه‌ بهێندرێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئێستا ئەو گەنجە تەندروستی باشە و بڕیار وایە دوو نەشتەرگەری دیكه‌ی بۆ بکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.