Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:39

وادەی دەستپێکردنی ڕکابەرییەکانی وەرزی خولی ئیتاڵیا بۆ 2021 -2022 دیاری کرا

کوردستان TV
100%


یەكگرتووی خولی ئیتاڵیا وادەی دەستپێكردنی ڕكابەریەكانی وەرزی داهاتووی خولەكەی دیاریكرد.
 بە بڕیاری یەكگرتووی كالچیۆ ململانێكانی وەرزی دووهەزاروبیست ویەك دووهەزاروبیست ودووی خولی ئیتاڵیا لە بیست ودووی ئابی داهاتوو دەستپێدەكات.
 پشووی جەژنی لەدایك بوون و سەری ساڵی نوێی زاینیش لە بیستوسێی كانوونی یەكەم تا شەشی كانوونی دووەم دەبێت، دواتر خولەكە دەستپێدەكاتەوەو بڕیاروایە لە بیست ودووی ئایاری ساڵی داهاتوو كۆتایی پێبێت.
 یەكگرتووی خولی ئیتاڵیا دوێنێ‌ لە كۆبوونەوەیەكدا ئەم وادانەی پەسەندكرد، بەڵام دەبێت یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕەزامەندی لەسەر بدات ئینجا بۆ وەرزی داهاتوو جێبەجێ‌ دەكرێت .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.