Erbil 26°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:33

له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کان باران ده‌بارێت

امطار-baran
کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ و سبەى  هەینى ئاسمانى هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران دەبارێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی سنوردار نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا  بڵاوی كرده‌وه‌: پێشبینى دەکرێت سبەى هەینى ئاسمانى هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا بێت و پلەکانى گەرماش بە بەراود لە گەڵ ئەمڕۆدا کەمێک دادەبەزێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لە رۆژى هەینیدا ئەگەرى نمە بارین هەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.