په‌لامارێكی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی برادۆست، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچ درایه‌وه.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه په‌لاماری خاڵێكی هێزی پێشمه‌رگه‌یان دا له ده‌ڤه‌ری برادۆست سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان باكووری پارێزگای هه‌ولێر.
له‌م باره‌یه‌وه به‌هرام عه‌ریف یاسین، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد، له لێدوانێكی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی گردخێوه‌تی ده‌ڤه‌ری برادۆست، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كه پێشمه‌رگه‌كانی سوپای باڵه‌ك له خاڵهكهدان و له هێرشه‌كه‌دا، چه‌كی ئار بی جی و بی كه‌ی سی و چه‌كی سووكیان به‌كارهێناوه".
به‌گوته‌ی به‌هرام عه‌ریف یاسین هێزه‌كانیان به‌توندی وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی له ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بووه.
رۆژی 12ی ئاداری رابردوو له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه چێنرابوو به ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.