بههۆی سووتانی نهخۆشخانهی ئیبن خهتیب له بهغدا وهزیری تهندروستی دهستی لهكاركێشایهوه.
له كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق وەزیری تەندروستیی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكێش كرد، سەرۆک وەزیرانی عیراقیش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرد.
چهند سهرچاوهیهك بڵاویانكردهوه حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق بەهۆی ڕووداوەكەی سووتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب نووسراوی دەست لەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد. بهپێی سهرچاوهكان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش دەست لەكاركێشانەوەكەی قبووڵ كرد.
دەست لەكاركێشانەوەی تەمیمی دوای دەرچوونی راپۆرتی لیژنەی باڵای لێكۆڵینەوە لە سووتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا لە هەفتەی رابردوو هات كە تیایدا چەند ڕاسپاردەیەكی دایە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و ئەویش پەسندی كرد، لەوانەش لادانی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی ڕەسافە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ، لای خۆشییهوه كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ڕووداوەكەی وەك تاوان وەسف كرد بەرامبەر بە كەسانێك متمانەیان بە وەزارەتی تەندروستی عێراق كرد بۆ چارەسەركردنیان لە كۆرۆنا.
جیی ئاماژهیه شهوی شهممهی ڕابردوو نەخۆشخانەی ئیب خەتیب كه نەخۆشخانەیەكی كۆنی بەغدایە و تایبەت بووە بە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، بەهۆی تەقینی بوتڵی ئۆكسجینەوە ئاگری گرت و بەو هۆیەوە زیاتر لە ههشتا و دوو كەس گیانیان لەدەست دا و سهد و دهی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.