Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:35

به‌غدا ڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان له‌ پێکەوە ژیانی ئایینی بەرز ده‌نرخێنێت

کوردستان TV
100%


 نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند:  د. پشیتوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی   رۆژی 4 - 5 - 2021،  سەردانی شاری بەغدای کرد و لەباڵاخانەی وەقفی سوونی عێراقی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش له‌ نێوان وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و دیوانی وەقفی سوونی و دیوانی وەقفی شیعی و دیوانی وەقفی مەسیحی دەستەی حەج و عومرە بەرێوەچوو.

راشیده‌گه‌ێنێت: لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێکەوەژیانی ئایینی لەھەرێمی کوردستان و عێراق کرا، ھەروەھا روناکی خرایە سەر بیری لێ بوردەیی و گیانی پێکەوەیی دژایەتی کردنی بیری توندرەوی توندوتیژی و جەخت لەھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەموو لایەک کرایەوە و ھەمووان  ئاماژەیاندا بەرۆڵی میانرەوی کوردستان و ئارامی  و وتاری ئایینی و پێکەوەیی لە ھەرێمی کوردستان کرد .

نه‌به‌ز ئیسماعیل راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا لەبارەی گەشتی سەرکەوتووی پاپای ڤاتیکان بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق ، لەئایندەشدا ھاتنی  شێخی ئەزھەر بۆ عێراق وھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
 گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: 
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌دا پێکەوەژیانی ئایینی ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو لەم  بارەیەوە  رۆڵی ھەرێمی کوردستان بەگرنگ وەسف کرا ھەر لەکۆونەوە ھاوبەشەکەدا تەئیکید لەبرەودان بە گیانی خۆشەویستی و کارکردنی ھەمەلایەنە لەم بوارەدا کرایەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.