Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:29

له‌ سلێمانی کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ لەسەرپردێک خۆی خسته‌خوارەوە و گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 5 ى 5 ى 2021 ، کچێکی تەمەن 16 ساڵ له‌سه‌ر پردی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی  خۆی خسته‌ خواره‌وه‌ و دواتریش ئۆتۆمبێلێك لێیده‌دات، لەئەنجامی رووداوەکەشدا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە كچه‌كه‌ گیانی لەدەستدا.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: کچەکە لە کاتی خۆهەڵدانی لەسەر پردەکە، کەوتووەتە سەر تاکسییەک، ئێستا شۆفێری  تاکسییەکە لە بنکەی پۆلیس دەستبەرسەرە.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ، کچەکە  هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە،  لەئێستادا تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری شاری سلێمانییە، دوای ئەنجامدانی توێکاریش بۆ تەرمەکەی رادەستی کەس و کارەکەی دەکرێتەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.