Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:20

کرێکارێکی کوردستانی ئێران له‌سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 کرێکارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا  لە کاتی کرێکاری لە شاری سلێمانی  بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: ڕۆژی 3 - 5 - 2021، کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی “موختار محەمەدی” تەمەن 44  ساڵ لە کاتی کار کردن لە گەڕەکی تانجەڕۆی سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، موختار محەمەدی لە کارگەیەکی چەو و لم کاری کردووە و بە هۆی بەربوونەوەی ئامێرێکی کارگەکەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

موختار محەمەدی خەڵکی گوندی سەروماڵ سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان بووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.