Erbil 11°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 18:11

 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بەتاوانەکانی داعش دەکات

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 12ی ئاسایی خولی بەھارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدات و بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بەتاوانەکانی داعش لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو بانگھێشتانەمەیەی کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایق حوسێن ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە، تیایدا بانگھێشتیان دەکات بۆ ئامادەبوونیان لە دانیشتنی ژمارە 12ی ئاسایی خولی بەھارەی ساڵی سێیەم لەخولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لەکاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2021/5/5.

ھاوکات دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریانداوە کە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە بێت.

یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پرۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە..

1. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەکان).

2. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامەی ھەرێمی کوردستان-عێراق).

3. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەھەرێمی کوردستان).

4. خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بەتاوانەکانی داعش لەھەرێمی کوردستان-عێراق).

دووەم:خستنەڕووی بیرۆکەی پەرلەمانتار (لیزا فەلەکەدین کاکەیی) پەیوەست بە (وزەی خۆر وەک سەرچاوەیەک بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لەھەرێمی کوردستان).

سێیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای (وەزارەتی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان-عێراق).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.