ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠١٢/٥/٤ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له مارشاڵ سامی سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژکاری به‌رگریی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێکی یاوه‌ریان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، جموجووڵى چه‌كدارى و چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى، ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، يارمه‌تى و هاوكاريى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌هێزكردنى سيستمى به‌رگريى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، پته‌وكردنى هاوبه‌شى و هاريكاريى زياترى سه‌ربازيى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له هاوكارى و پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشاندنى داعش، جه‌ختى له پێويستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى ئه‌رك و پشتگيرى و هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش و مه‌ترسييه‌كانى كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكاريى سه‌ربازيى به‌ريتانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و ڕۆڵ و به‌شدارى و پشتگيرى له چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، شاندى ميوان ستايش و پێزانينان بۆ ڕۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعش ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها گرنگيى بوونى ميكانيزمێكى تۆكمه‌ى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى بۆشاييى ئه‌منييان هه‌يه دووپات كرايه‌وه و باس له دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابهبێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.