Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:07

وه‌زاره‌تی و کارو باری شه‌هیدان ئه‌نفالکراوان: مینحەی مانگانەی بەردەوام بۆ ژمارەیەک زیندانی سیاسی خەرجکرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی و كارو باری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە فەرمانی (عه‌بدولـلا حاجی مه‌حمود) وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پاش ووردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بریاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانە وەک وەجبەی یەکەم بۆ (٦۳۹) زیندانی سیاسی کە ماوەی۱٠ ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ و موچەیەکی تریان نییە.

رِاشيطةياند: هەروەها لیژنەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی تا ئەو کەسانەی شایستەن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت.

0

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.