ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كراوه، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (12)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه 2021/5/5 زیادكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه
به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی خاڵێك به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره (12)ى رۆژی چوارشه‌مممه رێكه‌وتی 2021/5/5، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
4. خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.