Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:32

ڕه‌خنه‌گر حه‌مه‌ سوار چوارم کتێبی خۆی به‌ناوی" ئێستاتیکای تاریکی" بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

نووسه‌ر وره‌خنه‌گری شانۆ ، حه‌مه‌ سوار عه‌زیز چوارم كتێبی شانۆی خۆی به‌ناوی" ئێستاتیكای تاریكی" چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.

13

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت دا ڕه‌خنه‌گرحه‌مه‌سوار به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئه‌م كتێبه‌ چواره‌م كتێبی منه‌ پێشتر سێ كتێب و نامیلكه‌یه‌كم بڵاوكردۆته‌وه‌ ، ئه‌م كتێبه‌ به‌رهه‌می هه‌شت ساڵ ئیشكردنی منه‌، تیاییدا شڕۆڤه‌و شیكاری زیاد له‌ سی نمایشی شانۆییم كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌ پێشكه‌ش كراون له‌ هه‌موو كوردستان".

هه‌روه‌ها گوتی" ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تیۆڕی و توێژینه‌وه‌ له‌ خۆده‌گرێت تایبه‌ت به‌ سینۆگرافیا و فۆرمی شانۆ و شانۆی مۆنۆدراما و كاره‌كته‌ره‌كانی چێخه‌ف و ژن له‌نێو تێكسته‌ شانۆییه‌كانی دڵشاد حوسێن و شڕۆڤه‌كردنی چه‌ند شانۆنامه‌یه‌كی  ته‌لعه‌ت سامان".

شایانی باسه‌ كتێبه‌كه‌ له‌ 552 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ پێكهاتووه‌و به‌دیزانێكی ناوازه‌ چاپكراوه‌.

2211

 

 

 

 

 

 

 

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.