Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:16

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ئامادەین ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدەین

کوردستان TV
100%

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان، عەبد حوسێن ھینداوی رایگەیاند کە لەسەر ئاستی جەماوەری و سیاسیی، پاڵپشتی ھەیە لەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

عەبد حوسێن ھینداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و گوتی:"شەقاقی عێراقی و ھێزە سیاسییەکان پاڵپشتی لەوە دەکەن کە پڕۆسەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت".

ئاماژەی بەوەیشداوە کە حکوومەتی عێراق ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدات و بۆ ئەو مەبەستەیش لە بواری ئەمنییدا، ئامادەکاریی کردووە.

پێشتر راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسایشی ھەڵبژاردن، موھەند نەعیم رایگەیاندبوو کە حکوومەتی عێراق، ئامادەکارییەکانی لە بوارەکانی ئەمنیی و لۆجستیی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەستپێکردووە.

وابڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.