Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:45

ئاگادارییه‌ک له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیا و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه‌.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی:
ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل دەکاتەوە کە تا رۆژی 1/6/2021 هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی نمایشکردنی ئۆتۆمبێل خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم ڕێنماییە بەتایبەتی لەم خاڵانەی لای خوارەوە، بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە بەپێی خالەکانی ڕێنماییەکە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرۆکایەتی شارەوانییەوە بەدواداچوون بۆ خاڵ بە خاڵی ئەم ڕێنماییە دەکرێت، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک پێبژاردن و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر: 
1. خۆتۆمارکردن بە وەرگرتنی مۆڵەت یان نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان.
2. ڕانەگرتنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی سنووری کۆمپانیاو پێشانگاکان.
3. پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.
4. مامەڵە نەکردن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.