Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:32

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری سلێمانی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی و به‌رپرسانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ كۆبۆوه‌ .
كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق تاووتووێكرا .
كه‌مێك پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری سلێمانی گه‌یشته‌ ده‌باشان له‌گه‌ڵ شاندی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێم و هه‌روه‌ها تاووتووێی ره‌وشی ئێستای ناوخۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت . 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.