Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:38

ھەوڵێکی تیرۆریستانی داعش لە بەغدای پایتەخت پووچەڵکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگەیاند کە ھەوڵێکی تیرۆریستانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی لە بەغدای پایتەخت، پووچەڵکراوەتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لە دەورووبەری بەغدای پایتەخت، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری تەقەمەنییدا گرتووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، تەقەمەنییە دەستبەسەردا گیراوەکە، بۆ بەناو کەرتی باشوور سەربە داعش دەگەڕێتەوە و ھاتووە:

"تیرۆریستانی داعش بەو تەقەمەنییەی کە دەستی بەسەردا گیراوە، بە نیازبوون چەندین کردەی تیرۆریستی لە بەغدای پایتەخت ئەنجام بدەن".

باس لەوەشکراوە کە تەقەمەنییەکە رادەستی لایەنەکانی پەیوەندیدار کراوە بۆ ئەوەی لەناوببرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.