Erbil 6°C شەممە 18 کانوونی دووەم 09:52

له‌هیندستان تووشبوون به‌ په‌تای کۆرۆنا 20 ملیۆنی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ هیندستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره‌،‌ 20 ملیۆنی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 357 هه‌زار و 229 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌، به‌وه‌یش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 20 ملیۆن و 282 هه‌زار و 833 كه‌س.

له‌ ماوه‌ی یه‌ك رۆژی رابردوودا، سێ هه‌زار و 449كه‌س له‌و وڵاته‌ به‌ په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 222 هه‌زار و 408 كه‌س و چاره‌سه‌ركردنی سێ ملیۆن و 447 هه‌زار و 133 تووشبووی دیكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ هیندستان له‌ مانگی نیسانه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵكشاندایه‌.

به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له‌ هیندستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتان تیمی پزیشكیان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ هیندستان له‌ ٣٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠دا تۆمار كرا و هیندستان له‌ئێستادا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانی گرتووه‌ له‌ تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی رۆژانه‌ له‌ تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای كۆرۆنا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی دژ به‌و په‌تایه‌ ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 158 ملیۆن و 932 هه‌زار و 921 كه‌س.

له‌ دوای ئه‌مریكا و چین، هیندستان له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌مدایه‌ له‌ رووی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.