سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان حزبی سۆسیالیست كۆده‌بێته‌وه.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆببێته‌وه و باس له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند پرسێكی دیكه‌دا بكه‌ن.
شایانی باسه دوێنێ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.