Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:23

له‌ به‌غدا که‌سێک ده‌ستگیرکرا هه‌وڵی ده‌دا‌ نه‌خۆشخانه‌ک بسووتێنێت

کوردستان TV
100%

له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ سووتاندنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ به‌غدا كه‌سێك ده‌ستگیركرا و راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرا.

جاسب حیجامی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رخ له‌ شاری به‌غدا رایگه‌یاند: كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ هه‌وڵی ده‌دا‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بسووتێنێت و ڕاشیگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ستگیركرا هه‌وڵی ده‌دا ئاگر له‌ كۆگای ناوه‌ندیی ئۆكسجینی هۆڵی شه‌هیدی ده‌رمانساز سوهێر شاكر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی دارولسه‌لام  به‌ربدات و توانیمان ده‌ستبه‌جێ كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ین و تۆمه‌تباره‌كه‌ش راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس بكه‌ین.

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رخ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌ پێویسته‌ پاسه‌وانانی فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كان زۆر وریا بن و به‌شه‌و و رۆژ به‌ئاگا و چاوكراوه‌ بن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند رۆژێك تێپه‌ڕیووه‌ به‌سه‌ر ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ شاری به‌غدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌شتا كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌رووی 100 كه‌سیش برینداربوون.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.