د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری حكوومه‌تی هره‌ێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی نۆژه ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری ئه‌وقاف رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 3 ى 5 ى 2021، لە سەردانەکەمان بۆ سلێمانی و مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ، لەلایەن شێخ محه‌مه‌د شێخ سالار سەرپەرشتیاری مزگەوت پێشوازی کراین.
رایگه‌یاندووه: مزگەوتی گەورە سومبولی کوردستان و سلێمانیە، بەشێکە لە مێژووی دێرین و شارستانیەتمان، مەڵبەندی ئایین پەروەری و نیشیتمانپەروەری بووە، مزگەوتی گەورە لانەیە بۆئەوانەی رووی تێدەکەن بەشێکە لەشانازیەکانی میللەتەکەمان.
د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ده‌شڵێت: لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ نۆژەن دەکرێتەوەو کەم وکورییەکانی چارەسەر دەکرێن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.