Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:26

سلێمانی...تۆمەتبارێک بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان بەبڕێك دراوی عیراقی ساختەوە دەستگیركرد كە بەنیاز بوو لەناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە .

ده‌قی راگه‌یاندراوی پۆلیسی سلێمانی:
ڕۆژی 1ی 5ی 2021 ، پۆلیسی سلێمانی زانیاری دەستكەوت لەسەر تۆمەتبارێك كە بڕێك دراوی ساختەی پێیەو بەنیازە ساغی بكاتەوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ع ، ك ) لەدایكبوی 1975 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
بۆزانیاری زیاتر لەسەر دۆسیەكەو چۆنیەتی هێنان و چاپكردنی ئەم دراوانەی كە لەئێستادا دەستیبەسەردا گیراوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباری دەستگیركراو بەردەوامەو هەر كەسێكیش لە لایەن بەڕێز دادوەرەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت دەستگیردەكرێت .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.