Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:28

حکوومەتی هه‌رێم دەستی بە درووستکردنی ئەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران کردووە

کوردستان TV
100%


 بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە سەرجەم فەرمانگەکان کراوە کە لە ڕێگەی فۆرمێکەوە داتا و زانیارییان لەبارەی فەرمانبەرانەوە بۆ ڕەوانە بکەن، بۆ ئەوەی ئەژماری بانکی بۆ ھەموو فەرمانبەران بکرێتەوە. ئەندامێکی لیژنەی داراییش رایده‌گه‌ێنێت، ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و سوودی زۆریشی ھەیە بۆ سیستەمی بانکی کە بە ئەلکترۆنی دەکرێت و ھەموو زانیاریی فەرمانبەران لەو ئەژمارە بانکییەدا دەبێت بە پاشەکەوتی مووچەکەشیانەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە بەستراو و نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەتەکان ناردووەو تێیدا ھاتووە: داوا دەکەین داتا و زانیاری لەسەر گشت فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی ئەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە، ئەوانەی تا ئێستا بۆیان نەکراوەتەوە، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ژمارە 4ی ساڵی 2020 ماددەی 13، برگەی یەکەم.

فۆرمێکی تایبەتیش ئامادە کراوە کە پێویستە فەرمانبەران ھەموو زانیارییەکان لەو فۆرمەدا بنووسن بۆ ئەوەی بتواندرێت لەو ڕێگەیەوە ئاگاداری گشت زانیارییەکان بن.

ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان،  رایده‌گه‌ێنێت: ئەوکارەی حکوومەت لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدایە و ھەنگاوێکی گرنگە کە ھەموو زانیاری و شایستەکانی فەرمانبەران لەو ئەژمارەدا کۆ بکرێنەوە و جگە لەوەش، ئەمە بۆ پێشکەوتنی سیستەمی بانکییە و لە چاکسازیشدا باسی لێوە کراوە و پێویستە جێبەجێ بکرێت و پاشەکەوتی مووچەش لەوێ دادەنرێت.

ده‌شڵێت: ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا دەستی بە دروستکردنی ئەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران کردووە و بەردەوام دەبێت تا ھەموو فەرمانبەرێک دەبێتە خاوەن ئەژمارێکی تایبەتی بانکیی خۆی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.