رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات.
زاگرۆس فه‌تاح بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه و له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ خوێندنه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دةكریت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای نزیکەی شه‌ش مانگ لە گفتوگۆکردن و راسپاردنی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی هەرێم، رۆژی چوارشەممە بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەکە كۆده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.